ترامپ: چین به‌رپرسه له‌گه‌وره‌ترین دزیی له‌مێژووی جیهاندا
ترامب له‌ناو حه‌شاماتێك له لایه‌نگرانی له‌ویلایه‌تی ئیندیانادا، گوتی: " چین به‌رپرسیاره له‌گه‌وره‌ترین دزیی له‌مێژووی جیهاندا".
به‌رده‌وام ترامب ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له چین گرتووه كه یاری بهدراوهكهی ده‌كات، به‌جۆرێك كاڵاكانی توانای ڕكابه‌رییان هه‌بێت، ئه‌و پێی وایه ئه‌و سیاسه‌ته زیان له‌كۆمپانیاكان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مریكا ده‌دات.
ترامب گوتیشی: " ئێمه ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چین وڵاته‌كه‌مان داگیربكات، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: " ئه‌و بارودۆخه ده‌گۆڕین، كارتی پێویستمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بگۆڕین، ئه‌وه‌تان له‌بیر نه‌چێت".
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: "ئه‌مریكا هه‌ژمونی زۆری هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر چیندا كارایان بكات".
