پادشای سعودیە: ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ له‌كاروباری‌ ناوخۆی‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت

پادشای سعودیە: ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ له‌كاروباری‌ ناوخۆی‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت
پادشای‌ سعودیه‌ داوا ده‌كات، ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ له‌كاروباری‌ ناوخۆی‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌دا، ڕابگرێت و چیتر پشتیوانیی‌ گروپ و حزبه‌ چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه‌ش نه‌كات.

له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قربان قولی‌ محه‌مه‌دۆف سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركمانستان, شا سه‌لمان، پاشای‌ سعودیه‌، داوای‌ كرد، ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ له‌كاروباری‌ ناوخۆی‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت و چیتر پشتیوانیی‌ گروپ و حزبه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ نه‌كات.

پادشای‌ سعودیه‌، هیواشی‌ خواست، دانوستانی‌ لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی‌ یه‌مه‌ن، به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پێشنیازه‌كانی‌ ولاَتانی‌ كه‌نداو، بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن و ئه‌نجامێكی‌ نیشتیمانی‌ به‌پێ بڕیاری‌ ژماره‌ دوو هه‌زار دوو سه‌د و شانزه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش لێ‌ بكه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو ولاَت، له‌باره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌ و كۆماری‌ توركمانستانه‌وه‌، 9 ڕێكه‌وتنیان واژۆ كرد.
Top