موفتییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د : هەرچی خەلكی سڤیلی حەلەبە بیكوژن چونكە ئەوانیش تیرۆریستن
ئه‌م فه‌توا خوێناوییه‌ی حه‌سون پاش ئه‌وه دێت كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئه‌م شاره كه هێزه‌كانی نه‌یاری دیمه‌شق له‌به‌شێكیدا خۆیان قایمكردووه، رۆژانه قه‌سابخانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ماوه‌ی پێنج ساڵه له سوریا راپه‌ڕینێك له‌دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵگیرساوه، تێیدا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی سه‌ربه لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره جیاكانی ئه‌و وڵاته كوژراون.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی بەریتانیا دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د حه‌ڵه‌ب بگرێته‌وه، ئه‌وا لێدانێكی گورچکبڕ ده‌بێت بۆ هێزه‌كانی دژی ئه‌و رژێمه.
به‌گوێره‌ی ده‌یلی مه‌یڵ ئه‌م فه‌توایه له‌لایه‌ن حه‌سونه‌وه كه به‌رزترین زانای عه‌له‌وییه‌كانی سوریایه، له‌دژی هاوڵاتیانی ئاسایی ده‌رچووه كه له‌به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌ڵه‌ب ده‌ژین. ئه‌م به‌شه‌ی شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایه.
حه‌سون ده‌ڵێت: "داوا له سوپای سوریا ده‌كه‌م توڕه‌یی خۆیمان نیشانبدات، داوا له سه‌ركرده‌كانیشمان ده‌كه‌م توڕه‌یی خۆیان له‌قڕكردنی ئه‌و تاوانبارانه نیشانبده‌ن".
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشی بۆمب و مووشه‌كی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی حه‌ڵه‌ب بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ، كوژرانی زیاتر له 250 كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌ناو كوژراوه‌كاندا لانیكه‌م 40یان منداڵن.
ته‌نها رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د 30 هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دوێنێ چڕی هێرشه‌كان كه‌متر بووه.
لای خۆیه‌وه كۆشكی كرملن كه پشتگیری ئه‌سه‌د ده‌كات رایگه‌یاند كار بۆ راگرتنی شه‌ڕده‌كات، به‌ڵام ئه‌و داوایانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی كۆت و به‌ندكردنی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی كراون.
خەندان
