"ڕۆحانی لەبەرژەوەندی لایەنێكدا كار دەکات"
محەمەد ئەنساری، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان، قسەکانی غوڵام عەلی حەداد عادڵی، سەرۆکی هاوپەیمانی سەر بە ئوسوڵگەراکانی ڕەت کردەوە کە گووتبووی ڕۆحانی دامودەزگا حکوومییەکانی لە بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوە و داوی بەڵگەی لێی دەکات.
غوڵام عەلی حەداد عادڵ، سەرۆكی ھاوپەیمانی ئوسوڵگەراكان چەند رۆژ لەمەوبەر لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەندامانی ھاوپەیمانییەكەی ڕای گەیاندبوو کە حكوومەت دەستێوەردانی لەھەڵبژاردندا كردووە و لەوە نیگەرانن كە دامودەزگاكانی حكوومەت لەبەرژەوەندی لایەنێك بەكارھاتوون.
ئێستا كە ئەنجامی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاندراوە و ریفۆرمخوازەكان لەپێشەوەن، مەجید ئەنساری یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری پەرلەمان ئەو تۆمەتە ڕەتدەكاتەوەو، بە (ئیرنا)ی گوتووە كە ئوسوڵگەراكان با بەڵگەكانیان ئاشكرابكەن.
باسنيوز
