ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌کەی عه‌نتاب ئاشكراكرا
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی عه‌نتاب، كه ئاژانسی هه‌واڵی ئیخلاسی توركی بڵاویكردووەته‌وه، ئه‌و خۆكوژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری عه‌نتابی ئه‌نجامداوه‌و ئه‌ندامی داعش‌یش بووه ناوی (ئیسماعیل گونه‌ش)هنه.
پۆلیسی عه‌نتاب ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆیه‌وه سوله‌یمان گونهشیان ده‌ستگیركردووه كه باوكی ئه‌و خۆكوژهیه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌نتابی له باكووری كوردستان كرده ئامانج و بەهۆیه‌وه دوو پۆلیس كوژران‌و 19ی تریش برینداربوون له‌گه‌ڵ چوار مه‌ده‌نی.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندامی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه كه یه‌كێكیان خۆكوژ بووه‌و دوانه‌كه‌ی تریان ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پۆلیس كردووه‌و رایانكردووه، له‌ئێستادا پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
خه‌ندان
