یەکێک لە پاسەوانە نزیکەکانی خامنەیی کوژرا

یەکێک لە پاسەوانە نزیکەکانی خامنەیی کوژرا
بەپێی راگەیدنراوێکی فەرمیی سوپای پاسادارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەمید حەسەن ئەکبەری، یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای وەلی ئەمر و یەکیک لە پاسەوانە نزیکەکانی خامنەیی رێبەری ئیران کوژراوە.



ماڵپەڕی سوپانیوز، لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ شەممە 2016 -4 -30 عەمید حەسەن ئەکبەری، ئەکێک لە ئەفسەران و پاسەوانە نزیکەکانی خامنەیی لە کاتی راهێنانی سەربازی و بەهۆی "گرفتی فەنیی چەکوچۆڵ" گوللە لێی داوە و کوژراوە.



سوپای وەلی ئەمر، هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کەلە ساڵی 1986 ەوە دامەزراوە و چالاکیی سەرەکیی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامییە و "وەلی ئەمر"یش یەکێک لە نازناوەکانی رێبەری ئێرانە.



ئەم سوپایە هەر لە ساڵی 1989ەوە بەرپرسیارێتیی تیمی پاسەوانان و پاراستنی خامنەیی گرتووەتە ئەستۆ.




باسنیوز
Top