مۆسكۆ: بۆ ڕاوه‌ستاندی هێرشی سه‌ر حه‌له‌ب، فشار دروست ناكه‌ین

 مۆسكۆ: بۆ ڕاوه‌ستاندی هێرشی سه‌ر حه‌له‌ب، فشار دروست ناكه‌ین
مۆسكۆ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ئاماده‌نیه‌ داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب له‌دیمه‌شق بكات.ئه‌وه‌ له‌دوای یه‌ك هه‌فته‌ دێت له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر ئه‌و شاره‌.كه‌ تاكو ئێستا 250 كه‌س له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌هۆیانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئاژانسی"ئه‌نته‌رفاكس"ی ڕووسی، له‌زاری "گینادی گاتیلۆف" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه‌ گواستییه‌وه‌ كه‌گوتویه‌تی: " مۆسكۆ داوا ناكات له‌دیمه‌شق كه‌ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر حه‌له‌ب ڕابگرێت".

گاتیلۆف گوتیشی: " نه‌خێر فشار ناخه‌ینه‌ سه‌ر حكوومه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ڕابگرێت، چونكه‌ پێویسته‌ تێگه‌شتن هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات، قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆره‌".

گوتیشی: " دۆخی حه‌له‌ب، له‌چوارچێوه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردایه‌".

ماوه‌ی 9 ڕۆژه‌ هێرشی فڕۆكه‌كان بۆسه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وامه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نزیكه‌ی 30هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌. ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا بوونه‌ قوربانی.
Top