وەزیری دەرەوەی رووسیا: ناردنی هێزی ئهمهریكا بۆ سووریا ھەڵەیەکی گەورەیه
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ، رۆژنامەیەکی سویدی، دەڵێت: "ناردنی ھێزی ئەمریکی بۆ سووریا بەبێ رەزامەندی حکومەتی سووریا، کارێکی ناشەرعییە و ھەڵەیەکی گەورەشە".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی رووسیا، دەڵێت: "چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادارکردووەتەوە کە ناردنی ھێز بۆ سووریا کارێکی ھەڵەیە".
ههروهها گوتیشی: "ھەروەکو چۆن رەزامەندی حکوومەتی عێراقیان بەدەستھێناوە بۆ ناردنی ھێز، پێویست بوو ئەمریکا رەزامەندی حکوومەتی دیمەشقی لەسەر ئەو بڕیارە وەربگرتایە".
K24
