توركیا هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته قه‌ته‌ر
ڕێككه‌وتننامه‌كه لهدهوحه به‌ئاماده‌بوونی"ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ" سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و" عه‌بدوڵا بن ناسر بن خه‌لیف ئال سانی" سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر واژۆكرا.
شیاوی باسه له‌لایه‌نی توركیاوه" عیسمه‌ت یه‌ڵماز" وه‌زیری به‌رگری و له‌لایه‌نی قه‌ته‌ریشه‌وه "خالید بن عه‌تییه" وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆكاروباری به‌رگری ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆكرد.
شیاوی باسه به‌هۆی ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه تایفییه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ترسی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی به‌هێزه شیعییه‌كان گه‌مارۆ بدرێن، به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی ئاسایشی خۆیان بپارێزن.
