پەرلەمانێكی ئەوروپی: یارمەتی ئاوارەكانی كوردستان بدرێ باشترە لەوەی پارە بۆ توركیا بنێرین
ئەندامانی پەرلەمانی مالۆپۆڵسکا لە بانگەوازێکی تایبەتدا و لە میدیاکان هانی خەڵکی هەرێمەکەیان دا بۆ بەدەمەوە هاتنی هەڵمەتی هاوکارییەکان لە ڕێگەی ناردنی کورتە نامە sms.
لە بانگەوازەکەدا بەوشەی دۆستانە و برایانە کوردیان ناوزەند دەکرد و لەوانەش هاتووە "کوردەکان پۆڵۆنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن". هەروەها ڕایانگەیاند "زۆر باشترە هاوکاری ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بکرێت نەك پارە بە تورکیا بدرێت".
هەرێمی مالۆپۆڵسکا پارەکە لە ڕێگەی ڕێکخراوی کاریتاس Caritas Polska دەگەیەنێ، کە لە هەڵمەتێکدا بەناوی "شیر بۆ کوردستان" یارمەتی منداڵانی ئاوارەی کامپەکانی پارێزگای دهۆك دەدەن.
هەرێمی مالۆپۆڵسکا ماوەی پێنج ساڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتننامەی هاریکاری واژوو کردووە، ئەوە جاری دووەمە هاوکاری ئاوارەکان دەکات.
لە مانگی کانونی یەکەمی 2014 هەرێمی ناوبراو بایی 200 هەزار زڵۆتی کەلوپەلی وەکو بەتانی و پێخەفی منداڵان و جلوبەرگ کڕی و لە ڕێگەی کاروانێکی یارمەتی خێرخوازی ناردییە کوردستان.
