بەریتانیا و فەڕەنسا، هێزێكی تایبەتی هاوبەش پێك دەهێنن
ڕۆژنامەكە لە زمانی سەرچاوەیەكی سەربازیی فەڕەنسایی باڵاوە ئاشكرای كرد، گفتوگۆكان لەسەر ئەم پرسە گەییشتوونەتە ئاستێكی پێشكەوتوو و بەم زووانە بڕیار لەسەر پێكهێنانی ئەو هێزە دەدرێت كە بە سەركردایەتیی هاوبەشی هەردوو وڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسا دەبێت و ئەو هێزە لە هەر ناوچەیەكی جیهان پێویست بكات، بە پەلە دەستبەكار دەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان و پاراستنی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
