كۆنگرێسی ئەمەریكا، یاسایەك بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەكانی جیهان دەردەكات

 كۆنگرێسی ئەمەریكا، یاسایەك بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەكانی جیهان دەردەكات
كۆنگرێسی ئەمەریكا، پرۆژەیاسایەكی پەسەند كرد بۆ هاوكاریكردنی پاراستنی ئەو فڕۆكەخانانەی جیهان كە گەشتی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەمەریكا هەیە.

ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا، بە كۆی دەنگ و بوونی تەنیا یەك دەنگی ناڕازی، پشتیوانیی ئەو پڕۆژەبڕیارەیان كرد، بۆ بەڕێوەبردنی ئاساییشی فڕۆكەخانەكان لە دواخاڵی دەستپێكردنی گەشت بۆ ئەمەریكا بۆ ئەو فڕۆكەخانانەی كە گەشتەكەیان ڕاستەوخۆ بۆ ئەمەریكایە.

دوای ڕووداوەكانی فڕۆكەخانەی بڕۆكسل و چەند ڕووداوێكی هاوشێوە، لە هەردوو حزبەكەدا، لایەنگرانی دەرچوونی یاسایەكی وا هاتنە پێشەوە و هەوڵیان بۆ دا و دواتر پڕۆژەیاساكە پەسەند كرا.
Top