بەوێنە.. بۆچی زۆربەی ھۆتێلەکان ژووری ژمارە 420یان تێدا نییە؟
ئەو ھۆتێلانەی گەورەن و ژمارەیەکی زۆر ژووریان ھەیە، ھیچ کاتێک ژووری ژمارە 420 دانانێن، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ژمارەی 420 کۆدی جیھانی مادەی ھۆشبەری (وید)ە.
لەبەر ئەم ھۆکارە، ھەروەھا لەبەر ئەوەی ئەو ژمارەیە تایبەتە بە کۆدی یەکێک لە مادە ھۆشبەرەکان، بەڕێوبەری ھۆتێلەکان، ئەم ژمارەیە لەسەر ژوورەکان دانانێن.
ئەو ھۆتێلانەی ژمارەیەکی زۆر ژووریان ھەیە، لە بڕی ژمارەی 420، (419+1)، یان لەدوای ژووری ژمارە 419، ژووری 421 دەنووسن، ئەمەش بۆ ئەوەی بە ھەموو شێوەیەک لە ژمارەی 420 دوور بکەونەوە.
