کوردێک بۆ شارەوانی بەیرووت کاندید دەکرێت
عەدنان عەمیرات، تاکە کوردە لە لیستەکەی بەیرووت کە سەر بە رەوتی ئاییندەیە، سەعد حەریری دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەدنان عەمیرات ئاماژەی بەوە کردووە کە ''کورد بەشێکن لەو پێکهاتانەی کۆمەڵگەی لوبنانی و بەیرووت پێکدەهێنن، بۆیە بەلایانەوە گرنگە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان بەشداربن و نوێنەریان هەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا".
هاوکات شاندێک لە کەسایەتی کوردییەکانی لوبنان سەردانی حەریریان کردبوو و پێیگوتبوون ''وەک چۆن ئێوە لە ناخۆشییەکاندا پشت و پەنای ئێمە بوون، ئێمەش بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنتان''.
محەممە عەمیرات، سەرۆکی پارتی وەلائی کوردی دەڵێت: ''دیاریکردنی کەسێک لە لیستەکەی رەوتی ئاییندە، وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە لەمێژینانەی کوردە کە لە لوبنان هەیانە''.
