عه‌بدوڵڵا گویل: پرسی كورد به هێزی نه‌رم چاره‌سه‌ر ده‌بێت
له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌سمانی ئه‌لعه‌ربیه، عه‌بدوڵڵا گویل وتی:"بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان من جیاواز له حكومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بیرده‌كه‌مه‌وه، من له چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی داخراو و تایبه‌ت ئاشكرامكردووه كه جیاواز له هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا بیرده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی نوێ نییه، چونكه پێموایه ناكوكییهكانی ناوخۆ وڵات وێران ده‌كات".
گویل وتیشی:" پێویسته ریفۆرمی ئابوری له گه‌ڵ ریفۆرمی سیاسی رێبكات و هه‌ر وه‌ها بۆ قه‌یرانی سوریاش من له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسی بووم و بۆچوونم له گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا جیاواز بوو".
له باره‌ی پرسی كوردیش عه‌بدوڵڵا گویل وتی:" هه‌ر چه‌نده له توركیا وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانی كورد هه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زور كه‌من و ده‌وڵه‌تیش له بواری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، زور دره‌نگ پێڕاده‌گات و به تایبه‌ت له بواری ئازادی راده‌ربڕین و په‌خشی ته‌له‌فیزیونی كوردی".
گویل، به پێویستی زانی پرسی كورد به هێزی نه‌رم چاره‌سه‌ر بكرێت و وتی، ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆك كۆماربووم، چه‌ندین ریفۆرمان كرد و ده‌ستمان به گفت‌وگو له گه‌ڵ په‌كه‌كه كرد، به‌ڵام دوای روداوه‌كان له سوریا و عیراق، په‌كه‌كه جارێكی تر په‌نای برده‌وه به‌ر هێزی چه‌كداری.
گویل ئاماژه به‌وه‌ش كردووه كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، حزبێكی ئیسلامی نییه، به‌ڵكو رێگای بۆ ئازادی (عیباده و عه‌قیده)ی بیروڕا ئاینییه‌كان فه‌راهه‌م كرده‌وه.
