ئۆباما داواده‌كات ئه‌ورووپاییه‌كان بودجه‌ی سه‌ربازییان زیاتر بكه‌ن
هاوكات ئۆباما داوای له‌هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ كرد، كه شان بده‌نه به‌ر باری ئه‌ركه‌كانیان لهڕێكخراوهكهدا، گوتیشی: "پێویسته له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیادا، ناتۆ هاوكاری پۆڵه‌نداو ڕۆمانیاو وڵاتانی به‌لتیك بكات".
سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا گوتیشی: " هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ پێویسته به‌ڕێژه‌ی 2% ی داهاتی ناوخۆیی به‌شداری له چه‌سپاندنی ئه‌منیه‌تی ئێمه‌دا بكات. ئه‌م پرسه هه‌میشه ئاوا نابێت".
"باراك ئۆباما" جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا له مانگی ته‌مموزی داهاتوو ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت. وێڕای گه‌یاندنی په‌یامه‌كه به سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا لههانۆڤهر.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام سكاڵادهكات له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتی زۆر به‌و ده‌به‌ستن له‌بواری ئاسایش و ئه‌ركه‌كانی به‌رگری هاوبه‌شدا.
