سەربازانی چینی لە سووریا بەشداریی شەڕی داعش دەكەن
تەلەڤزیۆنی چین بڕیاری حكوومەتی پەكینی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد كە، ٥ هەزار سەربازی تایبەتی دژەتیرۆر ڕەوانەی سووریا دەكرێن بۆ شەڕی دژ بە داعش لەو وڵاتەدا.
چاودێرانی ڕەوشی سووریا، ئەم بڕیارەی چین بە یەكێك لە گرینگترین و سەیرترین بڕیاری وڵاتان دانا كە لە شەڕی سووریادا هاتبێتە پێشەوە. هەروەها پێیان وایە ئەم بڕیارەی پەكین، واشنتۆن تووشی شۆك دەكات كە تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەو بارەیەوە لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریكاییەوە ڕانەگیێندراوە.
جێی باسە، چین بە یەكێك لە وڵاتانی پشتیوانی ڕژێمی (بەشار ئەسەد) دادەنرێت و بڕی ٣٠ ملیار دۆلاریشی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە تەرخان كردووە.
KDP
