بۆ لەناوبردنی داعش ، ئەڵمانیا بنکەیەکی ئاسمانی لە تورکیا دادەمەزرێنێت

بۆ لەناوبردنی داعش ، ئەڵمانیا بنکەیەکی ئاسمانی لە تورکیا دادەمەزرێنێت
ئەڵمانیا پلانی درێژماوەی بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەیە و بەنیازە کە بنکەیەکی ئاسمانی تایبەت بە فڕۆکەکانی جۆری "تۆرنادۆ" لە تورکیا دامەزرێنێت.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە شپیگڵ دەستیکەوتوون، و لۆکاڵی ئەڵمانیش بڵاویکردوونەتەوە، بڕیارە لە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیکی تورکیا شوێنێکی تایبەت بە فڕۆکەکانی تۆرنادۆی ئەڵمانی، شوێنی تایبەت بە مانەوەی سەربازە ئەڵمانییەکان و ناوەندی فەرماندەیی ئەو هێزانە دابینبکرێت.

باسلەوەشکراوە کە ئەڵمانیا بڕی 73 ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی ئەو پێگە سەربازییە تەرخانکردووە.

چەندین مانگە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری "تۆرنادۆ"ی ئەڵمانیا، لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک لە باشووری تورکیا جێگیربوون .

ئەڵمانیا بەنیازە کە ئەو پرۆژانە تا هاوینی 2017 کۆتایی پێبێنێت .

تائێستا هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا بەشێوەیەکی کاتی لە ئەنجەرلیک جێگیربوون و تورکیا کە ئەندامی "ناتۆ"یە تێچووی ئەو هێزانەی دابینکردووە، بەڵام بەپێی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە بەنیازی مانەوەی درێژخایەنە لە تورکیا و بۆیەش کەوتووەتە جموجوڵ بۆ دابینکردنی بودجەی ئەو پرۆژانە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە رەزامەندی بۆ دابینکردنی ئەو بودجەیە وەرگیراوە و لەداهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.










خەندان
Top