له سێ رۆژدا 60که‌س له حه‌له‌ب کوژراون
چاودێری مافی مرۆڤی سووری ده‌ڵێت، له‌ناو کوژراون، 7منداڵ و 10ژنیش هه‌ن.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رژێمی سووریا، به چڕی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی نه‌یاران بۆمباران ده‌کات.
هه‌رچه‌ند شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان توندتر بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی ئاگربه‌سته‌که به‌ته‌واوی له‌ناو بچێت. به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا، به‌شداری له گفتوگۆیه‌کانی ئاشتیی ژێنێف هه‌ڵپه‌ساردووه.
