چین 5000 سه‌رباز بۆ شه‌ڕی داعش ده‌نێرێت
ئه‌و بڕیاره‌ی كۆماری چین، ئه‌مریكای توشی خورپه‌یه‌كی ستراتیژی كردووه، چونكه نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر كشانی چین به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش گۆڕان له‌هاوسه‌نگی هێزه‌كان دروست ده‌كات و كۆنترین ڕێگه‌ی بازرگانی جیهانی ده‌خاته به‌رده‌م ڕه‌حمه‌تی هێزه‌كانی چین.
ئاشكرایه چین هاوپه‌یمانی ڕژێمی سوریایه‌و، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار مافی ڤیتۆی بۆ ڕاوه‌ستاندنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌دژی "به‌شار ئه‌سه‌د" به‌كارهێناوه، بڕی 30 ملیار دۆلاریشی ته‌رخانكردووه بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه دیاره‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی چین، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر شتێك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی داعش له‌ناو ببه‌ن، تاكو نه‌توانێت بكشێت به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێز.
