جه‌میل بایک: شه‌ڕ له به‌رانبه‌ر تورکیا چڕ ده‌که‌ینه‌وه
(جەمیل بایك) به (بی بی سی) ڕاگه‌یاندووه، شه‌ڕه‌که‌یان دژی حکوومه‌تی تورکیا چڕتر ده‌که‌نەوە.
(بایک) ده‌ڵێ: هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌مان حکوومه‌تی تورکیایه، چونکه ده‌یه‌وێ خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین. هاوکات (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سەرۆکی تورکیای بە به‌رپرسی ئەو شەڕە دانا.
(بایك) گوتیشی له‌کاتی ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌کی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تورکیادا نییه.
هاوسەرۆکی پەکەکە ئەوەشی بۆ بی.بی.سی دووپات کردەوە، کە ئەوان نایانەوێت لە تورکیا جیا ببنەوە و ئەو وڵاتە دابەش بکەن، بەڵکو خوازیارن لە چوارچێوەی تورکیادا بمێننەوە.
