ئۆباما: ھەوڵەكانمان بەردەوام دەبن بۆ لە ناوبردنی داعش
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا باراك ئۆباما، سەۆرکی ئەمریکا رایگەیاند: "سوپاسی ھەوڵەکانی ئەڵمانیا دەكەین لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی شەڕ دژی داعش ئەندامێکی زۆر کارایە و بەردەوامە لە ھاوکاری سەربازی و راھێنانەکانی بە ھێزە سەربازییەکانی عێراق بۆ لە ناوبردین داعش".
لە بارەی ھێرشە ئاسمانییەكانیان بۆ سەرداعش ئۆباما ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ھێرشە ئاسمانییەكانمان بۆسەر داعش زیاتر كردووە، ھەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ لە ناوبردنی یەكجاری داعش".
ئۆباما، باسی لەوەشكرد: "بابەتێکی دیکە گرنگی کە لەگەڵ مێرکڵ، جەختمان لەسەر کردووەتەوە، زیاد کردنی و ئاڵوگۆرکردنی زانیارییە ھەواڵگرییەکانە لە نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیادا، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی داعش لە ئەورووپا".
ئەمە لە كاتێكدایە ئۆباما، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی ھەر یەك لە وڵاتانی بەریتانیا و سعوودیە كردووە، لەگەڵ بەرپرسانی ھەردوو وڵات باسیان لە شەڕی دژی داعش كردووە.
باسنیوز
