قوتابیانی كورد له پۆلونیا بهشداری یادی جینۆسادی ئهرمهنیهكان بوون
کارزان عوبێد قوتابی لە زانکۆی لازارسکی بە ئاژانسی ھەواڵی زاکرۆسی راگەیاند: ئەوان وەک قوتابیانی نەتەوەی کورد بە فەرمی بانگھێشتی ئەو رێپێوانە جەماوەرەی نەتەوەی ئەرمە کرابوون کە بۆ یادی ١١٥ سالەی جینوسایدی نەتەوەی ئەرمەنی لەو ولاتە سازکرابوو.
کارزان عوبێد گووتی: ئێمە وەک قوتابیانی کوردی دانیشتوی پۆلونیا بە خۆشحالیەوە بەشداربووین و ھاوسۆزی گەلی کوردمان بۆ گەلی ئەرمەن راگەیاند، ئەوەمان پێ نیشادان کە گەڵی کوردیش ھاوشێوەی ئەوان لە سەر دەستی داگیرکەران توشی ھەمان دەردە و نەھامەتی ئەوان بونەتەوە بۆیە لە ھەموو گەڵانی جیھان زیاتر گەڵی کورد لە ئازارەکانی ئەوان تێدەگات.
