ھیومان راتس وۆچ: داوا دەكات لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ زیان بە خەڵكی سڤیل نەگات
لە راپۆرتێکدا، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندووە کە لەمیانەی رزگارکردنەوەی چەندین شار و شارۆچکەی عێراق، ھێزەکانی عێراقی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤیان کردووە، بۆیە ئێستا داوا دەکات کە نابێت ئەو پێشێلکاریانە لە مووسڵ دووبارە ببنەوە.
جۆ ستۆرک، بەرپرسی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، رایدەگەیاند پێویستە پاراستنی گیانی خەڵکانی سڤیل، گرنگترین خاڵ بێت ھێزی عێراقییەکان رەچاوی بکەن لەمیانەی بەڕێوەچوونی ھەر ھێرش و ئۆپراسیۆنێک بۆ سەر شاری مووسڵ کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لەژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی داعشە.
لە كاتی كۆنترۆڵكردنەوە پارێزگای ئەنبار و تكریت ھیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، حەشدی شەعبی پێشێلكاری بەرامبەر ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە ئەنجام داوە.
K24
