شاندێكی نوێنەرایەتی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فلاندەرز كۆدەبنەوە
له چوارچێوه‌ی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا و بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی بڕیار و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز له كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كی فرا‌وانی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی فلانده‌رز.
له كۆبوونه‌وه‌كه به‌وردی تیشك خرایه سه‌ر خاڵه گرنگه‌كان و بڕیاری گونجاو دران بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و بڕیار درا له‌و شوێنانه‌ی هه‌ردوولا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی دروست بكرێت له نێوان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوولا.
له به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه هاوكاری له نێوان زانكۆكانی هه‌ردوولا و هاوكاری مرۆڤی و په‌یوه‌ندی بازرگانی به وردی تاوتوێ كران.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه و رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوزه‌د كردبوو.
