پرۆسەی دەركردنی رۆمانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەستی پێكرد
یه‌كێتیی په‌خشكارانی ئه‌ورووپا (EBU)، رایگه‌یاندبوو کە ته‌له‌ڤزیۆنی رۆمانیا (TVR) بڕی 16 ملیۆن فرەنكی سویسری قه‌رزاره و تا 20ی ئەم مانگە مۆڵەتی بۆ حكوومه‌تی رۆمانیا دانابوو قه‌رزه‌كه بداته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتیی په‌خشكارانی ئه‌ورووپا (EBU)، ئینگرید دێڵتێن له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند رۆمانیا به‌پێی یاسا به‌رپرسه له قه‌رزه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی گشتیی وڵاته‌كه‌ی و له‌به‌ر نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی له پێشبڕكێكه ده‌ركراوه.
دێڵتێن گوتی "وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی حكوومه‌تی رۆمانیا له به‌رانبه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، جێگای سه‌رسوڕمان بوو".
جێی باسە ئەوە بەهەنگاوی یەكەمی پرۆسەی دەركردنی ڕۆمانیا لە یەكێتی ئەوروپا دادەندرێ، بەتایبەتی كە لەگەڵ چەند وڵاتێكی تری رۆژهەڵاتی ئەوروپا قەرزی زۆریان لە تەواوی بوارەكاندا لەسەر كەڵەكە بووە و ناتوانن ئابووریی خۆیان هەڵسێننەوە.
باسنيوز
