ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی: پەکەکە جلی پێشمەرگەی قەدەغە کردووە و لەسەر ئەو جلە لە 2 گەنجی داوە

ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی: پەکەکە جلی پێشمەرگەی قەدەغە کردووە و لەسەر ئەو جلە لە 2 گەنجی داوە
پێشێلكارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکەدا، میدیاکانی جیهان دێنێتە دەنگ و باس لەوە دەکرێت، ئەو پێشێلکارییانە ڕووی پەکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناشرین کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (جۆرشەلیم ئۆنلاین)ی ئیسڕائیلی کە دوێنێ دووشەممە 18\4\2016 بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، لەم ماوەیەی دواییدا، بەهۆی شەڕ لە دژی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە کوردستانی ڕۆژئاوا، پەکەکە ستایش کراوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو ناوبانگە باشەیان نییە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە: ”پەکەکە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی خەڵکی کوردی دەستگیر کردووە، ژنێکی 80 ساڵەیان بۆ ماوەی 4 سەعات دەستگیر کردووە، کاتێک ویستوویەتی مانگاکانی لە ئێوارەیەکی درەنگدا لە چیا بگەڕێنێتەوە، کەچی پەکەکە تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ، گوایە ویستوویەتی زانیاری لەسەر چەک و بنکەکانیان کۆبکاتەوە“.

ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە لە زاری سەرچاوەیەکەوە باسیشی لەوە کردووە کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدا، جلوبەرگی پێشمەرگە قەدەغەیە و 2 گەنج کە جلی پێشمەرگەیان لەبەردا بووە، لە لایەن پەکەکەوە ئاگادار کراونەتەوە و دوای 2 سەعات ڕاگرتنیان، گەڕاونەتەوە و دەرکەوتووە کە لێیان دراوە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە نەیانهێشتووە دەستگیریان بکەن. دەشڵێت: ”شەرمەزارییەکی گەورەیە کە جیھان شانازی بە پێشمەرگەوە دەکات، بەڵام لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەوە ئەو جلە قەدەغەیە“.

ڕاپۆرتەکەی (جۆرشەلیم ئۆنلاین) جگە لەو پێشێلکارییانە، چەندان پێشێلکاریی دیکەی پەکەکەی لە دژی مافی مرۆڤ و هاووڵاتییانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاماژە پێ کردووە.



بۆ بینینی دەقی ڕاپۆرتەکە بە زمانی ئینگلیزی، کلیک له‌ لینكه‌ی خواره‌وه‌ بکە.

http://goo.gl/YJdmWQ

Top