ئه‌حمه‌د داودئۆغلو هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
داودئۆغلو ئاماژه‌ی دا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوویه‌تی، پێویسته له مانگی حوزه‌یراندا هاووڵاتیانی توركیا به‌بێ ڤیزا بتوانن بچنه ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وكات ئەوانیش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بێت له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ناكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكاشەوە بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سنووره‌كانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو گوتی "هیچ لایه‌نێك و وڵاتێك بۆی نییه به‌بێ بوونی توركیا باس له پاراستنی سنووری توركیا بكات، ئه‌وه توركیایه دوا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، هه‌ر رێككه‌وتنێك به غیابی توركیا ئه‌نجام بدرێت به لای ئێمه‌وه هیچ نرخێكی نییه".
- باس
