سوپای پاسداران: چاوەڕیی فەرمان دەکەین بۆ ئەوەی بە توندی وەڵامی سعوودیە و بەحرێن بدەینەوە
دوێنی سێشەممە (5.4.2016) محەمەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەرماندەكانی سوپادا گوتی: "ئێران پشتیوانی لە یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكات و بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادەین ھیچ وڵاتێكی ئیسلامی پارچە پارچە بكرێت".
جەعفەری گوتیشی: "سیاسەتی دابەشكردن، بەرنامە و پیلانی ئەمەریكا، ئیسرائیل و بەریتانیایە، سوپای پاسداران سەرەڕای ئەوەی بە هیچ شێوەیەک رێگە بە دابەشبوونی سووریا نادات، هاوکات ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی لایەنگرانی ئەو پیلانەشە".
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە پەراوێزی قسەکانیدا ئاماژەی بە وڵاتانی سعوودیە و بەحرێن کرد و گوتی: "چاوەڕیی فەرمان دەکەین بۆ ئەوەی بە توندی وەڵامی ئەو دوو وڵاتە بدەینەوە".
باسنيوز
