ئەمریكا داوا دەكات نەمسا رۆڵی ھەبێت لە چارەسەری قەیرانی سووریا
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ ھاوتا نەمساوییەکەی سەبەستیان کورز، لە واشنتن کۆبوویەوە و ستایشی رۆڵی نەمسای کرد لە میوانداریکردنی دانووستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنچ کۆ یەک تایبەت بە رێککەوتنی بەرنامەی چەکی ناوەکی ئێران و ھەروەھا داواشی کرد کە ھەمان رۆڵی ھەبێت لەچارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
ھاوكات جۆن کیری رایگەیاند: کە حکومەتی نەمسا رۆڵێکی ئاکتیڤی ھەبووە لە باوەشگرتنی ھەزاران ئاوارە و پەنابەری سووریا و عێراق و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی نەمسا رایگەیاند: کە ئامادەن ھاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەن بۆ زیاتر توندکردنی باری ئەمنی وڵاتانی ئەوروپا و پاراستنی ئەو وڵاتانە لە ھەڕەشەی تیرۆر.
K24
