دوو كۆچبەری كورد خۆیان سووتاند

  دوو كۆچبەری كورد خۆیان سووتاند
نزیكەی 12 هەزار كۆچبەر لە کەمپەكانی سنووری نێوان یۆنان و مەكدۆنیا گیریان خواردووە، کە پێنج هەزاریان كوردن، قسەی بەشی زۆری كۆچبەرانی كورد لەبارەی هۆكاری كۆچكردنیان لەیەكدییەوە نزیكە و باس لەوە دەکەن " شەڕ و بێکاری، هۆکاری کۆچکردنمانە".

ژیانی ئەو کۆچبەرانە لە سەختەوە بۆ سەختتر دەچێت، چونکە لەکاتێکدا بەشێکیان زۆربەی ماڵ و سامانیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا خەرجکردووە، بەهۆی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپاوە، رۆژی دووشەممە 4-4-2016 دیپۆرتكردنەوەیان دەستپێدەکات، دوو كۆچبەری كورد بەهۆی سەختی ژیانیان لە كەمپەكان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، یەكێكیان گیانی لەدەستدا و باری تەندروستی كۆچبەرەكەی دیكەش مەترسیدارە.
Top