ئه‌ردۆغان: ئەوروپا به‌ته‌نیا جێیهێشتین
سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند "ئه‌وروپا له شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا به‌ته‌نیا جێیهێشتین و ئێمه‌ش رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان بووینەوە، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی تیرۆر رووی كرده نێو پایته‌خته‌كانیان".
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاسایشی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند " وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا بێده‌نگییان نواند و توركیایان به‌ته‌نیا جێهێشت، تاوەکو ئه‌و راده‌یه‌ی تیرۆر پایتهختهكانیانی گرته‌وه، به‌ڵام ئێمه رووبه‌ڕوویان بووینه‌وه".
ئه‌ردۆغان به‌ڕه‌خنه‌وه گوتی "ئه‌وروپییه‌كان ته‌نانه‌ت رێگرییان له هاووڵاتیانی خۆشیان نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وە نه‌كه‌ن و، له‌دوایین وێستگه‌ش كه توركیایه ئێمه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی ئاسانكاری و چاوپۆشی ده‌كه‌ین له په‌ڕینه‌وه‌یان به‌ره‌و سووریا، له كاتێكدا خۆیان توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نه‌بوو".
سه‌رۆككۆماری توركیا بانگهێشتی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد، هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش بنوێنن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بهجیدیتر دژایه‌تی تیرۆر بكرێت.
رووداو
