ئەمریکا تاووتوێی ناردنی هێزی زیاتری سەربازی بۆ عیراق دەکات
جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پشتیوانی هێزە عیراقییەکان دەبین لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی چاوەڕوانکراوی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ کە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە.
جەنەراڵ دانفۆرد وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا و عیراق سەرقاڵی تاوتوێکردنی نەخشەی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵن کە لە حوزەیرانی 2014ەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی داعش و چۆنیەتی بەشداری هێزەکانی سوپای ئەمریکاش هەڵدەسەنگێنرێت.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا وتیشی: جێبەجێکردنی بڕیاری چۆنیەتی هاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزە عێراقییەکان، پاش ئەوە دێت کە ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری چەند پێشنیارێکی خستووەتە بەردەستی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پێکەوە گفتوگۆی دەکەن.
مانگی ڕابردووش دانفۆرد باسیلەوەکردبوو، کە پێشبینی دەکات، ئەمریکا بەم نزیکانە ژمارەیەکیتر سەربازی خۆی ڕەوانەی عێراق بکات.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا، كه ئایا پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ له‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات جه‌نه‌ڕال جۆزێف دانفۆرد رایگەیاندبوو: به‌ڕاستی نازانم و ناتوانم پێشبینی بكه‌م چ كاتێك پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ین.
ئەگەرچی تا ئێستا وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ دیاری نەکراوە بەڵام ئامادەسازییەکان بەردەوامن و لە ناوخۆی عێراقیشدا گفتوگۆکانی نێوان سوپای عیراقی و حکومەتی هەرێم بەردەوامن سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە و بەشداری هێزە سەربازییەکان و هێزی پێشمەرگە.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاندبوو، پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ نزیكه و 2016 ساڵی كۆتایی هاتنی داعش ده‌بێت له عیراق.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا هێزێكی زۆری سوپای عیراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ، ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌خمور كران و له‌لایه‌ن راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت.
خەندان
