ئەمریکا: قۆناغی گواستنەوەی سوریا بەبێ ئەسەد دەبێت

 ئەمریکا: قۆناغی گواستنەوەی سوریا بەبێ ئەسەد دەبێت
نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت، کە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا، بەبێ بەشداریکردنی سەرۆکی رژێمی سوریا دەبێت.



بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ”مایکڵ راتنی“، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاندووە، خولی کۆتایی دانوستاندنەکانی جنێڤ لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێم کۆتایی هات.



مایکڵ راتنی ئاماژەی بەوەداوە، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی دەستەی باڵای دانوستاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ گەیشتن بە ”داوا دادگەر و شەرعییەکان“ی گەلانی سوریا.



نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا هەروەها رایگەیاندووە، کە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا، کە لە کۆنگرەکانی جنێڤ باسی کراوە، بەبێ بەشداری ”بەشار ئەسەد“، سەرۆکی رژێمی سوریا دەبێت.



مایکڵ راتنی پێیوایە ئەو خاڵانەی ”ستافان دیمستورا“، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا بڵاویکردووەتەوە، ”دەرفەت لە بەردەم داواکانی گەلی سوریا دەکاتەوە“ و دەکرێ ببنە نەخشە رێگایەک بۆ رووداوەکانی ئایندە.







باسنيوز
Top