ڤاڵۆن: ھێرشەكان بەریتانیا ئارامتر دەكات

ڤاڵۆن: ھێرشەكان بەریتانیا ئارامتر دەكات
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەكانە سەربازییەکانی وڵاتەكەی دژی داعش بەریتانیا ئارامتر دەكەن.

دوای بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەكەی بۆ دەستپێکردنی ھێرشەکانی بەریتانیا بۆ سەر داعش لە سووریا، میكایل ڤالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە یەكێك لە ناوەندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "بڕیاری بەشداریكردنی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنی ھێرشکردنە سەر داعش لە سووریا، بەریتانیا ئارامتر دەكات".

ڤاڵۆن ئاشكراشی کرد کە: ھێرشەكانی رۆژانی رابردووی وڵاتەكەی بۆ سەر داعش كێڵگەی نەوتی ئەلئومەرا لە رۆژھەڵاتی سووریایان کردووەتە ئامانج.

لە 3ی ئەم مانگەدا پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای بۆ بەشداریكردن لە ھێرشکردنە سەر داعش لە سووریا پەسەند کرد و دوای چەند کاتژمێرێکیش فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریا دەستپێکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو کەسێک بە چەقۆ لە نێو ویستگەیەکی میترۆ لە پایتەختی بەریتانیا هێرشی کردە سەر هاوڵاتییانی سڤیل و سێ کەسی بریندار کرد، بەڵام دواتر پۆلیس توانیی دەستگیری بکات و دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا هێرشەکان بە تیرۆریستیی ناوبرد.








K24
Top