به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی داعش بڕیاری كۆتایی ده‌دات
ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ووتیشی، باشترین كار كه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت ده‌نگدانه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ناو سوریادا، ووتیشی، له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هێرشانه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌زاران كه‌س له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا له‌دژی به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌یان له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له سوریا.
خه‌ندان-
