"ناتۆ به‌رپرسیارێتی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیای ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ"
ئه‌لكسانده‌ر گرۆشكۆ وتیشی، ناتۆ له دۆسێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له‌ڕووی سیاسییه‌وه توركیای پاراست و به‌رگری لێ‌كرد، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵسه‌نگاندنی مهبدهئیانهی بۆ كارێكی ناڕه‌وا ئه‌نجامنه‌دا، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه وه‌ك ئه‌نقه‌ره بێت.
هه‌فته‌ی رابردوو هێزی ئاسمانی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی به‌بیانووی به‌زاندنی سنوور خسته خواره‌وه‌و جگه له‌تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێك لهفڕۆكهوانهكانی ئه‌و فڕۆكه‌یه كه‌وته به‌رده‌ست چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و كوژرا.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره تێكچوون به‌جۆرێك له‌و ماوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆكی توركیا چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا له‌ڕێی ته‌له‌فۆن وكۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین-ی سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆتین ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی رایگه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ی توركیا داوای لێبوردن نه‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه، ئاماده‌نییه وه‌ڵامی هیچ هه‌وڵێكی ئه‌ردۆغان بداته‌وه.
خه‌ندان
