دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران داوای ناردنى 20 هه‌زار سه‌رباز بۆ عێراق و سوریا ده‌كه‌ن
جۆن مه‌كین و لێندسی گراهام دوو ئه‌ندامی پارتى كۆماری له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ سه‌ردانى به‌غدایان كرد، ره‌خنه‌یان له ستراتیژیه‌تی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرت دژ به تیرۆریستانی داعش كه ته‌نها پشت به هێرشه ئاسمانیه‌كان ده‌به‌ستێت و پشتگیرییه‌كی ساده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی ناوخۆی عێراق و سوریا ده‌كات ، هه‌ردوو ئه‌ندامیش رایانگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه‌ی له پاریس روویاندا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی كاراتر رووبه‌رووی تیرۆریستانی داعش بێته‌وه .
گراهام كه هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌دات له هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، روونیكرده‌وه كه ته‌نها رێگا بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌كارهێنانی هێزی ووشكانییه و هێرشی ئاسمانی رێره‌وى جه‌نگ ناگۆڕێت .
هاوكات جۆن مه‌كین سه‌رۆكی لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری كرد كه هێزێكی ووشكانی ئه‌وروپى و عه‌ره‌بی له سوریا به پشتگیری ده هه‌زار راوێژكار‌و مه‌شقكاری ئه‌مه‌ریكا تیرۆریستانی داعش له ناو ببه‌ن.
