"ساڵێكی دی ڤیزای نێوان توركیا و وڵاتانی دیكهی ئهورووپا ههڵدهگیری"
خەونێک تورکیان ئەوە بووە خەڵکەکەیان بتوانن بەبێ ڤیزا بچن بۆ ئەورووپا؛ زۆریش داوای لە یەکێتیی ئەورووپا دەکرد بەڵام تا ئەمڕۆ پێی ڕازی نەدەبوون؛ ئەوەتا ئەمڕٶ پێی ڕازی بوونە.
ئەحمەد داودئۆغڵو، لە کۆبوونەوەی سەرانی ئەورووپادا، گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا باش بزانیت، تورکیا ئەورووپایە و پێویستە وەکو وڵاتێکی ئەوروپایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت."
یەکێتیی ئەوریوپا بڕیاری دا لە مانگی دەی ساڵی 2016 بەو لاوە، هاووڵاتیانی تورکیا بەبێ ڤیزا هاتوچۆی ئەورووپا بکەن.
لە بەرانبەردا پێویستە تورکیا سنوورەکانی خۆی توند بکات و نەهێڵێت کە ئاواره لە سووریا و وڵاتانی دیکەوە، لە رێگەی تورکیاوە بچنە نێو ئەورووپاوە. تورکیایش ئەو داوایەی یەکێتیی ئەووروپای قهبووڵ کردووە.
