"گه‌ر بزانرایه فڕۆكه‌كه رووسیه، رووداویكی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌ده‌دا"
له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی 64مین حكوومه‌تی توركیا درێژه‌ی هه‌بوو، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كورتوڵموش، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسیه‌ی كایه‌ی ئاسمانی توركیای به‌زاندبوو، كورتوڵموش گوتی: "هه‌رگیز پیشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد كه رووسیا له‌به‌ر رووداوێكی له‌و شێوه‌یه چاو به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا بخشینێته‌وه".
گوتیشی: "گه‌ر بزانرایه فڕۆكه‌كه رووسیه، رووداوێكی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌ده‌دا. ئه‌گه‌ر له كاتی ئاگادار كردنه‌وه‌یدا فڕۆكه‌كه لایه‌نی كه‌م بیووتایه ئێمه فڕۆكه‌ی رووسین، وه‌ڵامی ئاگادارییه‌كه‌ی ئێمه‌ی بدایه‌وه، ئه‌وا رووداوێكی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌ده‌دا".
هاوكات سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌نووسان جان دوندار و ئه‌رده‌م گیول کە بە تاوانی سیخوری و درکاندنی نەهێنییەکانی دەوڵەت له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه دەستگیر کراون، كورتوڵموش گوتی: "ئیمه نامانه‌وێت له توركیادا هیچ رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر بكرێت و دادگایی بكرێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی رۆژنامه‌نووسان یان كه‌سانی بارگران به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بێ ده‌ستگیركردن دادگایی بكرێن. دادگایی كردنی كه‌سانێك به ده‌ستبه‌سه‌ری پرۆسه‌یه‌كی تایبەتە. به‌لام ئێمه لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنین، پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌رده‌وامی هه‌یه. لێره‌وه بۆ جاریكی دیكه زۆر به روونی ئه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م قۆناغانه‌دا دادگایی كردنه بێ ده‌ست به‌سه‌ر كردن. هێنده‌ی بانگه‌شه‌ی بابه‌ته‌كه كراوه، ده‌قمان له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌وه شته سه‌ره‌كییه‌ی له‌به‌رده‌ستی داواكاری گشتی دایه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هاوڕێیانه تۆمه‌تبار نین به‌هۆی چالاكییه رۆژنامه‌نووسییه‌كانیانه‌وه. به‌ڵكو تۆمه‌تبارن به ئاشكرا كردنی زانیارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه پێویسته به نهێنی بمێننه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک چالاكی تریاندا كه به سیخوڕی كردن ئه‌ژمار ده‌كرێن. له‌به‌رئه‌وه له دادگا ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كرێت. ئومێده‌وارین دادگا به‌شیوه‌یه‌كی دادوه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات".
AA
