ئۆلاند داوای له په‌رله‌مانى بریتانیا كرد به‌شداریى هێرشى ئاسمانیى بۆ لێدانى داعش په‌سه‌ند بكات
ئۆلاند هیوای خواست كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بریتانیا پشتگیری د‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له به‌شداریكردنی فڕۆكه‌كانى بریتانیا بۆ لێدانى داعش له سوریا .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ده‌كرێت هێزه‌كانی سوپای رژێمى سوریا به‌شدار بن له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دژ به تیرۆریستانی داعش به‌لام به مه‌رجێك كه گواستنه‌وه‌ى سیاسى له سوریا بكرێت و به‌شار ئه‌سه‌د جله‌وی ده‌سه‌لات به‌ربدات .
لێدوانه‌كه‌ی فابیۆس له‌لایه‌ن رژێمى سوریاوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی بۆ كرابوو و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی فابیۆس ده‌ربریبوو ، فابیۆس روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه قسه‌كانى خۆى ڕوونكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه هێزه‌كانی سوپای رژێمى سوریا ده‌توانن به‌شداری جه‌نگی دژ به داعش بكه‌ن ته‌نها له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا .
فابیۆس روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سوریایه‌كی ئازاد و یه‌كگرتوو بنیاد بنێین ئه‌وا ناكرێت ئه‌سه‌د كه به‌رپرسه له كوشتنی سێسه‌د هه‌زار هاوولاتی سوریا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ولاته بكات .
