رووسیا فڕۆكه‌ی بۆردومانكردنی بۆ هێرشه‌كانی سووریا زیاد كرد
شۆیگۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆماری رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و به‌رپرسانی سه‌بازیی رایگه‌یاند كه كه هێرشه‌كانی ئاسمانی له سووریا بۆ دووهێنده زیادی كردووه و فڕۆكه‌ی بۆردومانكردنی مه‌ودادرێژیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسمانی سووریا به‌كار خستووه.
راشیگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی جه‌نگی رووسیا بۆ ئه‌مڕۆ پلانی ئه‌نجامدانی 127 فڕینیان كردووه و هه‌تا ئێستاش 140 ئامانجیان پێكاوه.
