ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئازادكردنی شنگال ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئازادكردنی شنگال ده‌كات
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان له‌ عێراق دەستخۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکەی ئازادکردنی شنگال.

بۆ پیشتیوانی ئۆپەراسێونی ئازادکردنی شنگال، ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا لە ١١ی نۆڤەمبەروە ٥٤ ھێرشی ئاسمانییان کرد و، مانگی پێشوویش نزیکەی ٣٠٠ ھێرشی ئاسمانییان کردووە؛ ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و باڵەخانەکانی ژێردەستی داعش و جبەخانە و ئۆتۆمبێل و کەلوپەل و مەیدانی شەڕ و مەکۆی داعشیان کوتاوە.

ھەروەھا دیار کەوت ئەو مەشق و کەلوپەلە سەربازییە چەند گرنگ بوو کە ھاوپەیمانان بۆ ئۆپەراسێونی ڕزگارکردنی شنگال دابینیان کرد.

عەقید ستیڤ وارن گوتەبێژی سەربازیی ھاوپەیمانان دەڵێت (ڕزگارکردنی شنگال گرینگە لەبەر ئەوەی ڕێگای سەرەکی ھاتوچۆی نێوان ڕەقە و مووسڵ دەبچڕێنێت؛ ھەروەھا داعش وەک جاران ناتوانێ چەکدار و چەک و تفاق بێنێ و ببا.
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان له‌ عێراق دەستخۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە كرد بۆ ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکەی ئازادکردنی شنگال.
Top