جۆن كیری: به دڵنیاییه‌وه به‌سه‌ر داعشدا زاڵ ده‌بین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن كیری دوا به‌دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستی پاریس سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای كرد و له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له پاریس گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كیری جه‌ختی كرده‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گوتی: جگه له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ژینگه كه له كۆتایی ئه‌م مانگه له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت هیچ پرۆگرامێكی دیكه دوا ناخه‌ین له شاره‌كه، سه‌رۆك باراك ئۆباماش جه‌ختی كرده‌وه له دوانه‌خستنی به‌رنامه‌كان، به دڵنیاییه‌وه له كۆتایدا به‌سه‌ر داعش و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا زاڵ ده‌بین كه خاوه‌نی ئایدۆلۆجیای هاوشێوه‌ی داعشن.
جۆن كیری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاریس له‌مه‌و پێش رووبه‌ڕووی رۆژگاری ناخۆشتر بووه‌ته‌وه و گوتی: هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتریش ئه‌مریكا له پشتی فه‌ڕه‌نسا بووه، هه‌موو كات پاڵپشتی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین، ئه‌م شه‌و هه‌موومان خه‌ڵكی پاریسین.
