"ئەوروپا بۆ ماوەیەکی زیاتر، لەژێر هەڕەشه‌ی‌ داعشدا دەمێنێتەوە"

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لەبارەی هێرشەکانی داهاتووی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هۆشداریی دایە وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند، کە ئەگەر هەیە لە چەند رۆژ یان هەفتەی داهاتوودا هێرشی نوێ لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکەوە ئەنجامبدرێت.

مانوێل ڤالس، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وتی: "هێرشەکانی پاریس لە سوریاوە پلانیان بۆ داڕێژراوە و دواتریش جێبەجێکران، ئێمە لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، لەلایەن داعشەوە ئاگاداربووین، ئێستاش پلانی دیکە بۆ هێرشی نوێ دادەنێن، نەک تەنیا لە فەرەنسادا، بەڵکو تەواوی ئەوروپا".

وتیشی: "داعش لە هێرشەکانی ناوەستێت و بەردەوامە، ئەوروپاش بۆ ماوەیەیکی زیاتر، لەژێر تاریکایی ئەم هەڕەشانەدا دەمێنێتەوە".

ناوبراو دوای هێرشەکانی پاریس، بەڵێنی وەڵامێکی توندی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا و دوێنێ یەکشەممە، لەلایەن 14 فڕۆکەی جەنگیی فەرەنساوە بنکە سەربازی و ستراتیجییەکانی داعش لە شاری رەقەی سوریادا کرانە ئامانج.











خەندان
Top