ئۆباما: پشتیوانی گەلی فەڕەنسا دەکەین

ئۆباما: پشتیوانی گەلی فەڕەنسا دەکەین
دوابەدوای رووداوەکانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کە گەلی فەڕەنسی چەندین جار هاوشانی ئەمریکا وەستاون و هاوکارێکی بەهێزی واشنتۆن بوون، لە ئێستاشدا ئەمریکا هەمان کاردەکات.

باراک ئۆبا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ شەممە 14ی تشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی : " گەلی فەرەنسا لە رابردوودا بە بەردەوام پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوون و دەمانەوێت لەمبارەیەوە روون بین، هەربۆیە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لە پشتیان دەوەستین دەبینە هاوکارێکی بەهێز.

وتیشی : " پاریس بەها نەمرەکانی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی دەنوێنێت، ئەوەی پێیوابێت دەتوانێت گەلی فەڕەنسی تیرۆر بکات یان ئەو بەها گرنگانە لەناوبەرێت، بە هەڵەدا چووە".












خەندان
Top