حەسەن هێرشەکەی پاریس مەحکومدەکات
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیای راگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لە دژی تیرۆریزم پێک بێت، بۆیە باشتر وایە سەردانی حەسەن روحانی کاتێکی لە گونجاوتر لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجام بدرێ".
بڕیار بوو حەسەن روحانی سەردانی ئیتاڵیا، ڤاتیکان و فەرەنسا بکات و ئەمڕۆ لەگەڵ پاپا، رێبەری مەسیحییەکانی جیهاندا کۆ بێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ فرەنسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، هێرشەکانی پاریسی بە تووندی مەحکوم کرد و ئەو رووداوەی وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناو برد. هەروەها سەرەخۆشی لە خەڵک و حکومەتی فەرەنسا کرد.
رووداو
