پنتاگۆن فڕۆکەی زیاتر دەنێرێتە ئینجەرلیک
پیتەر کۆک گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی کە رۆژی چوارشەممە 11-11-2015 لە پێنتاگۆن بەڕێوەچوو، رایگەیاند، بڕیایریانداوە ژمارەیەک فڕۆکەی زیاتر لە جۆری ئێف 15 بنێرنە ئینجەرلیک بۆ ئەوەی لە شەڕی دژ بە داعش بەکار بهێندرێن.
گوتیشی وردەکاریی کاتی گەیشتنی ئەو فرۆکانەش هێشتا تاوتوێدەکریت و پێشبینیشی کرد، لەکاتێکی نزیکدا بێت.
ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە ئەمریکا بەنیازە بیاننێرێتە ئینجەرلیک، 12فڕۆکەی جۆری ئێف 15ـیە و بەپێی پینتاگۆن ئەم فڕۆکانە لەسەر داوای حکومەتی ئەنقەرە دەرچوونی چاودێری لەسەر ئاسمانی تورکیا ئەنجام دەدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی، بیر لە هەڵبژاردنی باشترین و کاریگەرترین بژاردە دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش بەشێوەیەک کە ئاسایشی تورکیا و ناوچەکەش بەهێز بکات، ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆی بەردەوامدایە.
لەوەتەی ئەمریکا و تورکیا لەسەر بەکارهێنانی بنکەی سەربازی ئینجەرلیک بۆ شەڕی داعش رێککەوتوون، 6 فرۆکەیF16 و شەش فڕۆکەی F15 و 300 سەربازی ئەمریکی لە بنکەکە جێگیر کراون.
رووداو
