پۆتین: ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بێ هێزكردنی تواناكانی ناوه‌كی رووسیایه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن كار له‌سه‌ر سیسته‌مێكی نوێ بۆ بێ هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بیانی بكه‌ن.
پوتین گوته‌یه‌كی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ژێرناوی گه‌شه‌پێدانی هێزه‌كانی سه‌ربازیی له سوچی پێشكه‌ش كرد و گوتی: جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا هه‌نگاوێكه دژی رووسیا كراوه.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بێ هێزكردنی تواناكانی ناوه‌كی رووسیایه، سه‌رۆكی رووسیا روونیشی كرده‌وه كه پیشه‌سازی به‌رگری رووسیا كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی سیسته‌مێكی نوێ به‌مه‌به‌ستی بێ هێزكردنی هه‌موو سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی بیانی ده‌كات و راشیگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو بێ هێزكردنی ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا ده‌هاوێژرێت.
