فەرەنسا دوو كەشتیی فڕۆكە هەڵگر دەنێرێتە كەنداو

فەرەنسا دوو كەشتیی فڕۆكە هەڵگر دەنێرێتە كەنداو
ناوەندی فەرماندەیی گشتیی سوپای فەرەنسا ئاشكرای كرد، ئەو وڵاتە بەتەمایە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی زیاتری داعش دوو كەشتیی گەورەی فڕۆكە هەڵگر بنێرێتە ئاوەكانی كەنداو.

بەپێی راگەیەنداروەكەی سوپای فەرەنسا، ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە كە بە وزەی پاڵنەری ئەتۆمی كار دەكات، لە نێوان مانگەكانی فێڤریە هەتا ئاڤریل دەنێردرێتە ناو ئاوەكانی كەنداو و دەست بەكارەكانی خۆی دەكات.

بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكانی فەرەنسا لەسەر هەركام لەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرانە 20 فڕۆكەی جەنگی جێگە دەگرن و لە ماوەی دیاریكراودا لە نێوان 10 هەتا 15 فڕین لە رۆژدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی راپۆرتی ئانسی فەرەنسا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە لە 19ی سیپتەمبەری 2014ەوە هەتا ئێستە 271 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان لە عێراق لەدژی داعش ئەنجام داوە و توانیویانە 459 پێگەی داعش بكەنە ئامانج.

فڕۆكە جەنگییەكانی فەرەنسا لە دەسپێكی بەشداریی فەرەنسا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لە سووریا لە سیپتەمبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستە تەنیا دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان لەدژی داعش ئەنجام داوە.












باسنیوز
Top